ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی فەرمی خستنەبازاڕی تۆیۆتا Uselect، خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی تازەمان کە بازاڕی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەگۆڕێت.
تۆیۆتا USelect بەرنامەیەکی بڕوانامەدارە لەلایەن تۆیۆتا عێراقەوە کە دابەشکەری فەرمی و تایبەتی کۆمپانیای تۆیۆتا و لگزس و هینۆیە لە عێراق. بە دوو لقی لە هەولێر (پێشانگای ساس لە 100-م، جیهان لە مەخمور)، دوو لقی بەغداد ( پێشانگای ساس لە ئەلمەنسور و ئەلسەیدیە) و یەک لق لە سلێمانی (رێگای کەرکوک)، Uselect ئامادەیە دەست بکات بە گۆڕینی ئەزموونی ئۆتۆمبێلە بەکارهێنراوەکان لە سەرتاسەری وڵات.
ئەم خستنەبازاڕییە هەنگاوێکی گرنگە لە پابەندبوونی تۆیۆتا عێراق بە دابینکردنی چارەسەری گواستنەوەی متمانەپێکراو و گونجاو بۆ کڕیارە بەنرخەکانمان. هەر بۆیە ئێمە سۆز و شارەزایی خۆمان داڕشتووە بۆ دروستکردنی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئاسانکردنی کڕین و فرۆشتن و دڵنیابوون لە ئاسوودەیی لەگەڵ هەموو مامەڵەیەکدا.